گەنجێکی نیپاڵی کە باڵای ٧٣ سانتیمەرترە، وەک کورتەباڵاترین گەنجی جیهان
ناوی چووە کتێبی گینسەوە.
ماڵپەڕی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" بهادۆر خابانجی،
گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی نیپاڵییە و بەرزی باڵای تەنها ٧٣ سانتیمەرە، بەوەش وەک کورتەباڵاترین گەنجی جیهان ناوی چووە کتێبی گینسەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێشتر و لە ساڵی ٢٠٠٩، خانمێکی هیندی بە ناوی جیوتی
ئامجی بە کورتەباڵاترین خانمی جیهان دیاریکرابوو، کە بەرزی باڵای ٦١ سانتیمەترە و
لە ئێستادا تەمەنی ٢٨ ساڵە ".