رۆناڵدینیۆ لە میسرەوە دەرکەوت

وەرزش 26/05/2022

Alternate Text

رۆناڵدینیۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی بە گەشتێکی سێ رۆژی لە وڵاتی میسر بوو، چەند وێنەیەکیشی لە نزیک هەرەمەکانی ناوچەی جیزە بڵاوکردەوە.

رۆناڵدینیۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی چەند وێنەیەکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لە نزیک هەرەمەکانی ناوچەی جیزە لە شاری قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیویەتی:" ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، میسر هەمیشە جوانە، یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم جیهانە ".

هاوکات، رۆژنامەی "ئەهڕام"ی میسری ئاماژەی بەوەکردووە:" گەشتەکەی رۆناڵدینیۆ بۆ میسر ماوەی سێ رۆژی خایاندووە و ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی یانە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە بووە ".

رۆناڵدیۆ پێشتر لە یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئەی سی میلانی ئیتاڵی و چەند یانەیەکی دیکە یاریکردووە، چەندین نازناویشی لەگەڵ ئەو یانانە و هەڵبژارەی بەرازیل بەدەستهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا