ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەکرد، سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر روسیا، تەنیا زیانگەیاندنە بە وڵاتانی رۆژئاوا و ئابووری جیهان، دەشڵێت، هیچ وڵآتێک ناتوانێر لە رێگە سەپاندنی سزاوە بە سەر وڵاتەکەیدا روسیا لە جیهان داببڕێت.
ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا لە میانەی وتارێکیدا لە کۆڕبەندی ئابووری ئۆڕاسی پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتانی رۆژئاوا کرد و رایگەیاند:" سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر روسیادا تەنیا زیانگەیاندنە بە خۆتان و ئابووری جیهان، چونکە هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە رێگەی ئەو سزایانەوە روسیا لە بازاڕی جیهان بێبەشبکات و دایببڕێت لە مامەڵە بازرگانییە فراوانەکان ".
وڵاتانی رۆژئاوا پێوەرە ئابوورییە جیهانییەکان پێشێلدەکەن
ئەوەشیخستەڕوو:" وڵاتانی رۆژئاوا لە سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا سەرجەم پێوەرە ئابوورییە جیهانییەکان پێشێلکردووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ٨٠ رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە، کە بەهۆیەوە بە دەیان ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەبوون و بە سەدان هەزاریش گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.