بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆیەکی وڵاتی دانیمارک ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی لەسەر خەوی مرۆڤەکان دروستدەکات، واتە تاکو پلەکانی گەرما بەرزبێتەوە و ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوی مرۆڤەکان کەمدەبێتەوە.
ماڵپەڕی " one earth" لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی کوبنهاگن لە دانیمارک دەرکەوتووە، کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما سەرباری ئەوەی دەبێتەوە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان ئارەق بکەنەوە و هەست بە ماندوویەتی بکەن، ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوەکانیشیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێریدا کەمدەکاتەوە".
ئەوەشیخستەڕوو:" بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان درەنگ خەویان لێبکەوێت و لە کاتەکانی بەیانیانیشدا زوو بە ئاگابێنەوە".
راشەیگەیاند:" توێژینەوەکە لەسەر ٧ ملیۆن تۆماری خەوتنی ٤٧ هەزار کەس لە ٦٨ وڵاتی جیاواز ئەنجامدراوە و سەرجەمیشیان هەمان ئامانجیان هەبووە، کە ئەویش بریتیبووە لەوەی تاکو پلەی گەرمی بەرزبێت، ژمارەی کاتژمێرەکانی خەو کەمتر دەبێتەوە".
لە ساڵی ٢٠٩٩ ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوتن بۆ ٥٠-٥٨ کاتژمێر لە ساڵێکدا کەمدەبێتەوە
ماڵپەڕەکە روونیشیکردەوە:" بەپێی ئەو ئەنجامەی لە توێژینەوەکەدا خراوەتەڕوو ئەو گۆڕانکارییانەی لە ساڵانی داهاتوودا بەسەر جیۆلۆجی زەویدا دێن، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٩٩ ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوی کەسێکی ئاسایی بۆ ٥٠-٥٨ کاتژمێر لە ساڵێکدا کەمببێتەوە".