سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئەو کەسەی لە فڕۆکەخانەی نەجەف منداڵێکی بردە
ناو فڕۆکەیەکی گەشتیاری ئێرانی دەستگیرکرا.
ئاژانسی هەواڵی "الموازين"ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکییەوە
بڵاویکردووەتەوە:" هێزە ئەمنییەکانی نەجەف ئەو پیاوەیان دەستگیرکردووە کە
چەند رۆژێک پێش ئێستا منداڵێکی بردە ناو فڕۆکەیەکی گەشتیاری ئێرانی لە فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی نەجەف، بەبێ ئەوەی منداڵەکە هیچ ناسنامە و پاسپۆرتێکی پێبێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تۆمەتبارەکە کارمەندی پۆلیسی کارەبایە و دوای دەوامەکەشی
کاری شۆفێری تەکسی دەکات ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" لەئێستادا تۆمەتبارەکە راگیراوە و لێکۆڵینەوە
لەگەڵیدا بەردەوامە ".