ئەمەریکا دژایەتی یاساییەکی عێراق دەکات

عێراق 27/05/2022

Alternate Text

دوای ئەوەی دوێنێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق پرۆژە یاسایی قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیل بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، ئەمەریکا دژایەتی و نیگەرانی خۆی بۆ پرۆژە یاساکە دەربڕی.
نید برایس سەرۆکی نووسینگەی رۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەبۆنەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسایی قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیل لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد:"ئه‌مه‌ریكا دژایەتی قووڵی ئەو یاسا نوێیەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکات، كه‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عێراق به‌ تاوان ده‌ناسێنێت و سزای بۆ دیاریكردووه‌".

یاساکە پێشێلکردنی مافەکانی ئازادی راده‌بڕینە

ئەوەشیخستەڕوو:" ئه‌و یاسایه‌ پێشێلکردنی مافەکانی ئازادی راده‌بڕینە و هاوكار ده‌بێت بۆ درووستكردنی كه‌شێكی دژایەتیکردن لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا ،کە ئه‌مه‌ش ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی دراوسێكانی عێراق له‌ بنیاتنانی پردی په‌یوه‌ندی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێیگه‌یشتوون‌".

راشیگەیاند :" ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوبه‌شێكی به‌هێز له‌ پشتیوانیكردنی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ تایبه‌تی له‌ رووی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا