تورکیا بۆردومانکردنی رۆژئاوای کوردستانی دەستپێکردەوە

جیهان 27/05/2022

Alternate Text

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی ئەو وڵاتە بە مووشەک چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکانی لە باکووری حەلەب بە ئامانج گرتووەتەوە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ هەینی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆردومانی سەرجەم ناوچەکانی سموقه‌، حه‌ساجك و به‌نداوی شه‌هبایان کردووە و دواتریش چەند مووشەکێکیان ئاڕاستەی ئەو ناوچانەی باکووری پارێزگای حەلەب کردووە، کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکاندان".

بۆردومانەکان بەردەوامە 

ئەوەشیخستەڕوو:" لە ئێستادا بۆردومانەکان بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە ناتواندرێت قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی بزاندرێت".
راشیگەیاند:"  له‌ رۆژی ٢٤ی ئایاری ئه‌مساڵ توركیا تۆپبارانی گونده‌كانی وه‌ردیه‌، ئوم حوش، ئوم قوڕه‌، شوارغه‌، مالكیه‌ و عه‌ین دیگنه‌ی کردووە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدات، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەی ئەنجامدەدات، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا