پاسپۆڕتی عێراقی دەگۆڕدرێت

عێراق 27/05/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆڕتی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ەوە دەستدەکرێت بە رێککارەکانی گۆڕینی پاسپۆڕتی عێراقی بۆ پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی بە ستانداردی جیهانی .
ماجید عەدنان هەیازعی بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆڕتی عێراق رایگەیاند:" لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی عێراق لە هەوڵدایە بۆ بە ئەلکتڕۆنیکردنی پاسپۆڕتی عێراقی بە ستانداری جیهانی و بڕیاریشە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ەوە دەست بە رێککارەکانی گۆڕینی پاسپۆڕتەکە بکرێت".

چیتر هاوڵاتییان پێویستیان بە چەکی بانکی نابێت بۆ دەرهێنانی پاسپۆڕت

ئەوەشیخستەڕوو:" چیتر هاوڵاتییان پێویستیان بە چەکی بانکی نابێت بۆ دەرهێنانی پاسپۆڕتی عێراقی، چونکە سەرجەم پرۆسەکە بە ئەلکتڕۆنی دەکرێت و بەمەش رۆتیناتی ناو فەرمانگەکان کەمدەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوڵاتییان ناچارناکرێن پاسپۆڕتەکانیان لە کاغەزەوە بگۆڕن بۆ ئەلکتڕۆنی، بەڵکو بە هەردوو پاسپۆڕتەکە لە فەرمانگەکان کاردەکرێت و هاوڵاتییان سەرپشک دەکرێن لەوەی بە کامیان کارەکانیان رادەپەڕێنن"
ئەو بەڕێوەبەرە باسیلەوەشکرد:" هیچ جیاوازییەک لە نرخی دەرهێنانی پاسپۆڕتی ئەلکترۆنی و کاغەزدا نابێت و لەگەڵ ئەوەشدا پاسپۆرتی ئەلکتڕۆنییەکە توانای بەرگەگرتنی زیاترە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا