پێنج کەس بە تۆمەتی رفاندنی پاسەوانی باخێک دەستگیردەکرێن

کوردستان 27/05/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی راگەیاند، کە هەڵیانکوتابووە سەر پاسەوانێکی باخ و رفاندبوویان.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بەشتی پۆلیسی شارەزوور تۆمارکرد، بە پاساوی ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوە و بریندارکراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکرد و توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکرێن".
ئەوەشیخستەڕوو:" لەئێستادا تۆمەتباران (ه، ع، م/ ١٩٨٨)،( أ، أ، ر/ ٢٠٠٢)،(ب، م، ح/ ٢٠٠٠)،(أ ، ت ، ع/١٩٩٩) و ( ش، ت، گ/ ٢٠٠٤) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

پاسەوانەکەیان بریندارکردووە

راشیگەیاند:" لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە هۆكاری رفاندنی سكاڵاكار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سكاڵاكار پاسەوانی باخچەیەكە و یەكێك لە تۆمەتباران درەنگانێكی شەو هەوڵیداوە بچێتە ناو باخچەكەوە پاسەوانەكە رێگەی نەداوە ، دواتر تۆمەتبار لەگەڵ چوار تۆمەتباری دیکە هەڵیانكوتاوەتە سەر سكاڵاكار و رفاندویانە، دواتریش ئازاریان داوەو برینداریان كردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا