ژوورێکی نەشتەرگەری بۆ رووبەڕووبونەوەی تای خوێنبەربوون دروستدەکرێت

کوردستان 27/05/2022

Alternate Text

بەهۆی مەترسییەکانی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوون و هەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و پیشەوەر لە پارێزگای هەڵەبجە  کە کاری ئاژەڵداری و گۆشتفرۆشی دەکەن، ژوورێکی نەشتەرگەری هاوبەش بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو نەخۆشییە لەو پارێزگایە پێکهێنراو جلوبەرگیش بۆ ئاژەڵکدارەکان دابینکرا.

 ژوورەکە بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵابوونەوەی هەر حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری پێویست بۆ پیشەوەرانەی کاری ئاژەڵداری دەکەن، لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دروستکراوە و لەیەکەم هەنگاویشیدا هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی رۆژانە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشتی ئاژەڵدا هەیە.
لەوبارەیەشەوە، د.ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە:" سەرجەم گۆشتفرۆش و کرێکاری کوشتارگەکانیان کۆکردووەتەوە و تای خوێنبەربوونیان بۆ روونکردوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جلوبەرگی و دەستکێشی تایبەتیان بەسەردا دابەشکراوە".

 هەر گۆشتفرۆشێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت سزا دەدرێت

ئەوەشیخستەڕوو:" هەر گۆشتفرۆشێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا