سەڵاحەدین بەهائەدین: کورد و تورکمان خاوەنی مێژوویەکی هاوبەشن

کوردستان 27/05/2022

Alternate Text

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، کورد و تورکمان خاوەنی مێژوویەکی هاوبەشن و پێکەوە قۆناغە سەختەکانی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتییان بڕیووە.

 نووسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە چوارچێوەی سەردانەکانی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بۆ لای فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی سەردانی فراکسیۆنی تورکمانی کرد و لەگەڵ ئەرشەد سەڵاح سەرۆکی فراکسیۆنەکە کۆبووەوە".

 کورد و تورکمان پێکەوە قۆناغە سەختەکانی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتییان بڕیووە

لە کۆبوونەوەکەدا لە زاری سەڵاحەدین بەهائەدین-ەوە ئەوەشیخستەڕوو:" کورد و تورکمان دوو نەتەوەی خاوەن مێژوویەکی هاوبەشن، پێکەوە قۆناغە سەختەکانی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتییان بڕیووە و مێژووی ئاشتیانەی پێکەوە ژیانیان تۆمارکردووە".

یەکگرتوو پێکهاتەکان وەک بەشێک لە جوانییەکانی وڵات دەبینێت

راشیگەیاند:" یەکگرتوو پێکهاتەکان وەک بەشێک لە جوانییەکانی وڵات دەبینێت، دوور لە هەر گرێیەکی حیزبی و تێڕوانینی توندی نەتەوەیی و سیاسی، لە کەرکووک و شارەکانی دیکەش، تورکمان هەن و بەشێکن لە نەسیجی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستانی و عێراقی".
لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی سوپاسی روئیای سیاسی و کۆمەڵایەتی کرد و هەردوولایەنیش لەسەر ئەوە کۆکبوون، کە تەوافوقی نێوان لایەنەکان کۆتایی بە بنبەستی سیاسی عێراق دەهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا