ژنە عومرەکارێکی خەڵکی سلێمانی لە سعودییە کۆچی دواییکرد و بەڕێوەبەری حەج
و عومرەی سلێمانی-ش دەڵێت، هەر لە سعودییە تەرمەکەی بەخاک دەسپێردرێت.
کامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند:" ژنە
عومرەکارێکی خەڵکی سلێمانی بەناوی ( حەمدیە تۆفیق رەسوڵ) کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١ە
و لە رێگەی کۆمپانیای لبیک هاتووەتە سعودییە، ئەمڕۆ هەینی لە سعودییە کۆتایی بە
ژیان هاتووە".
پێدەچێت بە هۆکاری سروشتی و کتوپڕ کۆتایی بە ژیانی هاتبێت
ئەوەشیخستەڕوو:" هۆکاری مردنی عومرەکارەکە رانەگەیەندراوە، بەڵام
پێدەچێت بە هۆکاری سروشتی و کتوپڕ کۆتایی بە ژیانی هاتبێت".
ئاماژەی بەوەشكرد:" لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی تەرمی ژنە
عومرەکارەکەیان بۆ گۆڕ و بڕیارە هەر لە سعودییە تەرمەکەی بەخاکبسپێردرێت".