١٥ رۆژ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران پێشخرا

ئابوری 16/06/2022

Alternate Text

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم فەرمانگەکانی ژمێریاری وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەو پێیەش ١٥ رۆژ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق پێشخراوە. 
وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادارکراونەتەوە".

داواکراوە لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادەبکرێت

ئەوەشیخستەڕوو:" داوا لە بەشی ژمێریاری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادەبکەن کە ئاماژەیان پێدرا سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەموو مانگێک دوو رۆژ پێش کۆتایی هاتنی مانگەکە حکومەتی عێراق دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچە و شایستە داراییەکان بۆ فەرمانبەران خەرجدەکات.   

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا