وەزیری نەوت: ئاستی بەرهەمێنانی نەوت دەگەیەنینە هەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

ئابوری پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تاکو ساڵی ٢٠٢٧ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەننە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

ئیحسان عەبدولجەبار، وزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە:" کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورەمان لەسەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت هەیە، بەجۆرێک هەوڵ دەدەین تاکو ساڵی ٢٠٢٧ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک هیچ بودجەیەک بۆ تێجووی بەرهەمهێنانی نەوت تەرخان نەکراوە و ناڕەزایەتی خۆمان لەوبارەیەوە گەیاندووەتەوە ئەنجومەنی وەزیران ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا