کۆسرەت رەسول عەلی: محەمەد ئەربیللی تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی هونەری کوردی تەرخانکرد

کوردستان 20/06/2022

Alternate Text

کۆسرەت رەسول عەلی رایگەیاند، هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی لە رێگەی گۆرانییەکانییەوە خزمەتێکی بەرچاوی رەسەنایەتی و کلتووری هەولێری کرد.

کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە پرسەنامەیەکیدا باسی لەوەکردووە:" هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی هونەری کوردی و لە رێگەی گۆرانییەکانی خزمەتێکی بەرچاوی رەسەنایەتی و کلتووری هەولێری کرد، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە گوێمان دەزرنگێنەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە، پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەی هونەرمەند و هاوڕێیانی دەکەم، داواکارم لە خوای مەزن سەبووریمان بدات و هونەرمەندی کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێت ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا