یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ کڕینی هەریەکە
لە بێرناردۆ سێلڤا و لیڤاندۆڤسکی و رافینها چڕ کردووەتەوە.
رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی
بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە:" یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا،
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و رافینها لەم هاوینەدا بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی و لە ئێستادا
هەوڵەکانی بۆ ئەو مەبەستە چڕ کردووەتەوە".
دەیەوێت بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی سیلڤا، بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی لیڤاندۆڤسکی و بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی رافینها بەدەستبهێنێت
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا
بەرشەلۆنە دەیەوێت بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی سیلڤا، بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی لیڤاندۆڤسکی و بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ تواناکانی رافینها بەدەستبهێنێت، واتا دەیەوێت بە
١٧٠ ملیۆن یۆرۆ سێ گرێبەستی گەورە و گرنگ ئەنجام بدات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، یانەی بەرشەلۆنە بە
قەیرانێکی دارایی سەختدا تێپەڕدەبێت و بەهۆی مووچە زۆرکانیانەوە ئیدارەی یانەکە
داوای لە بەشێک لە یاریزانەکانی کردووە یانەکە بەجێبهێڵن، هەروەها لە تازەترین
پێشهاتیشدا، بەشێکی پشکەکانی یانەکە فرۆشراوە.