پسپۆڕێک: خواردنی سەوزە ترشەکان ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات

تەندروستی 22/06/2022

Alternate Text

پسپۆڕێکی نەخۆشییە شێرپەنجەکان رایگەیاند، خواردنی سەوزەی ترش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکات.

 بەگوێرەی ماڵپەڕی ( نۆفوستی)، د. ئاندری ڤۆرۆبیۆڤ پسپۆڕی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان رایگەیاند:" بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک کە لەسەر لێکەوتەکانی خواردنی سەوزەی ترش لەسەر تەندروستی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە خواردنی سەوزەی ترش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک بە دوو هێندە زیاددەکات ".

سەوزەی ترش دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی سورێنچک

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە، ئەو سەوزە ترشانەی کە دەخورێن و دەچنە گەرووەوە، دەبنە هۆی هەڵئاوسان و دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی لە سورێنچکدا".
راشیگەیاند:" شێرپەنجەی سورێنچک لە ریزبەندی ١٤ هەمینی نەخۆشییە شیرپەنجەییەکاندایە و بە یەکێک لە شێرپەنجە باوەکان لەناو هەرزەکاراندا دادەندرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا