بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا گەشتی
هاوسەرەکان لە مانگی هەنگوینیدا کەمیکردبوو، دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ئەو
ڤایرۆسەش جارێکی دیکە گەشتی هاوسەرەکان لەو بۆنەیەدا زیادی کردەوە و زۆربەیان روو
بەریتانیا دەکەن.
رۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" بەگوێرەی
توێژینەوەیەکی رێکخراوی ئێکسپیدیا لەمساڵدا ٨٣٪ ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن
دەیانەوێت مانگی هەنگوینیان لە دەرەوەی وڵات بەسەر ببەن، زۆرترینیشیان روو لە
بەریتانیا دەکەن ".
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی هاوسەرەکان دەیانەوێت بۆ
مانگی هەنگوینی گەشتی بۆ بکەن، بەمشێوەیەیە:
١-بەریتانیا
٢-دوبەی
٣-پاریس
٤-فلۆریدا
٥-لۆس ئانجلۆس
٦-ئیسپانیا
٧-ئیتاڵیا
٨-سانت لوسیا
٩-ئایسلاند
١٠-ماڵدیڤ