پزیشکەکانی مارادۆنا دادگایی دەکرێن

وەرزش 23/06/2022

Alternate Text

دەسەڵاتی دادوەری ئەرجەنتین رایگەیاندووە، ئەندامانی ستافی پزیشکی دیێگۆ مارادۆنا دادگایی دەکرێن.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" دەسەڵاتی دادوەری ئەرجەنتین رایانگەیاندووە، ئەندامانی ستافی پزیشکی دیێگۆ مارادۆنا دادگایی دەکرێن بە تۆمەتی کەمتەرخەمیکردن لە مامەڵەکردن لەگەڵ تەندروستی ئەستێرە گەورەکەی ئەرجەنتین".

ئەو کەسانەی دادگایی دەکرێن پزیشکی خێزانیی مارادۆنان و لەناویشیاندا دوو پەرستار بوونی هەیە

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسانەی دادگایی دەکرێن پزیشکی خێزانیی مارادۆنان و لەناویشیاندا دوو پەرستار بوونی هەیە، تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ دادگاییکردنەکەیان دیارینەکراوە".
دیێگۆ مارادۆنا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت و ساڵی ٢٠٢٠ دوای ئەوەی نەشتەرگەری مێشکی بۆ ئەنجامدرا بە مەبەستی لابردنی خوێن مەینێک، گیانیلەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا