بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم رایەگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری خۆڵبارین لەسەر ناوچەکە نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەڵ بوونی
تۆزێکی سووک، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەریەکەی نامێنێت".
خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات
ئاماژەی بەوەشکرد:" خێرایی با لە نێوان
١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات،
مەودای بینینیش لەنێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتردا دەبێت".
پلەکانی گەرماش بە نزیکەی یەک تا دوو پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەرزدەبنەوە
باسیلەوەشکرد:" سبەینێ هەینی، بە گشتی
ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی یەک
تا دوو پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەرزدەبنەوە، خێرایی با ش لەنێوان ١٠ بۆ
٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەودای بینینیش لەنێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتردا
دەبێت".