شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدادە

کوردستان 23/06/2022

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتوونەتە بەغدا.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" دوابەدوای سەردانی شاندی ئەمنی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەردوو جێگر بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی گەیشتنە بەغدا".

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەگەڵ سررۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن

ئاماژەی بەوەشکرد:" شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن فەریق روکن حامد سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشوازی لێکرا و وا بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەگەڵ سررۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا