دەستەواژەی " دەستەی سەرۆکایەتی" لە ئەنجومەنی نوێنەران لابرا

عێراق 23/06/2022

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستەواژەی " دەستەی سەرۆکایەتی" لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە لابرا و بڕیاردرا لە جێگەی ئەو دەستەواژەیە، کار بە دەستەواژەی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران" یاخود " یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران" بکرێت.

 فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسەر تەواوکردنی هەمواری ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران دراو لە ئەنجامدا، بە کۆی دەنگ دەستەواژەی " دەستەی سەرۆکایەتی" لابرا و بڕیاردرا لە جێگەی کار بە دەستەواژەی ( سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران) یاخود ( یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران) بکرێت".

جێگەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی فراکسیۆنی سەدڕ پڕکرایەوە

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، نوێنەری بازنەکان لە جێگەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی فراکسیۆنی سەدڕ سوێندی یاساییان خوارد و لە جێگەی ئەو پەرلەمانتارانە دەستبەکاربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا