" دوو کارمەند لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆردا برینداربوون"

کوردستان 23/06/2022

Alternate Text

کۆمپانیای دانەغاز کە بەڕێوەبەری کێڵگەی کۆرمۆر-ە لە چەمچەماڵ، لە بارەی ئەو مووشەکەی دوێنێ  ئاڕاستەی کێلگەیان کرا رایگەیاند، بە هۆی هێرشەکەوە دوو کارماندیان برینداربووە.

 کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو هێرشە مووشەکییەی دوێنێ چوارشەممە کرایە کێڵگەی کۆرۆمۆر لە چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد:" دوو کارمەندمان بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون، بەڵام ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە سەرکارەنیان".

هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی نەبووە

ئەوەشی خستەڕوو:" هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی نەبووە و لە ئێستاشدا کارکردن لە کێڵگەکە بەردەوامە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ چوارشەممە، مووشەکێک لە جۆری کاتیوشا-ی ١٠٧ ملم ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرۆمۆر لە چەمچەماڵ کرا، لەناو سیاجی کێلگەکەدا کەوتەخوارەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانیش لەوبارەیەوە، مووشەکەکە لە شوێنێکی نادیارەوە هاتووە و هیچ زیانێکی ماددی نەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا