بەڕێوبەری
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە کەسێک کوژراوە و سیانی دیکەش
بریندارن.
کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند:" لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک شەڕ
لەنێوان چوار کەسدا دروستبووە و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتییەک کوژراوە و سیانی دیکەش
بریندار بوون".
لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا بوون دواتر دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو چوار کەسە لەژێر کاریگەری
ماددە کحولییەکاندا بوون دواتر دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە و لە ئەنجامدا
بووەتە شەڕیان، کوژراوەکە کارمەندی پۆلیسی فیدراڵی بووە، بەڵام کاتی رووداوەکە لە
ئەرکدا نەبووە".
باسیلەوەشکرد:" بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراوەکە
پێشینەی تاوانی هەیە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بە
وردی بەدوداچوون دەکرێت بۆ بابەتەکە".