ئاسایشی سلێمانی بەشداری پێشانگەی هەلی کاری دامەزراوەی ڤیم دەکات

کوردستان 24/06/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایەگەیاند، وەک یەکەمین دەزگای ئەمنی لەسەر ئاستی عێراق  هەرێم بەشداری پێشانگەی هەلی کاری دامەزراوەی ڤیم دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" وەک یەکەمین دەزگای ئەمنی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، بەشێوەیەکی شەفاف و لەسەر بنەمای سیڤی هەلی کاری رەخساندووە بە بەشداریکردنی لە پێشەنگای هەلی کاری ڤیم".

لە رۆژی ٢٥ و ٢٦ی حوزەیران سیڤییەکانیان بهێنن بۆ شوێنی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە پێشانگەی هەلی کاری دامەزراوی ڤیم

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەلی کارەکان بە شێوەی گرێبەستە و ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کار بکەن ئەوا با لە رۆژی ٢٥ و ٢٦ی حوزەیران سیڤییەکانیان بهێنن بۆ شوێنی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە پێشانگەی هەلی کاری دامەزراوی ڤیم".
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هەلی کارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بریتییە لەمانە:

•Cyber security
• Computer Networking
• Data Analysis
• Incident Handling
• Graphic designer

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا