رۆژنامەیەکی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە
لە بیرۆکەی هێنانی محەمەد سەڵاح بۆ یانەکە پاشگەز بووەتەوە.
رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی لە
بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی رێککەوتنی یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی لەگەڵ رۆبرت لیفاندۆفسکی، یاریزانی بایرن میۆنخی ئەڵمانی، بەرشەلۆنە لە
هێنانی محەمەد سەڵاح بۆ یانەکەی پاشگەز بووەتەوە ".
لە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی محەمەد
سەڵاح، ئەستێرەی تۆپی پێی میسڕی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کۆتاییدێت.