وەزارەتی پەروەردەی ئێران بڕیاریدا وتنەوەی وانە لەلایەن مامۆستایانی پیاوانەوە لە
قوتابخانە ئامادەییەکانی وڵاتەکە قەدەغە بکات و بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی
بڕیارەکەشی خستووەتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" بە وتەی جێگری وەزیری پەروەردەی
ئێران، وتنەوەی وانەی لە مامۆستایانی پیاو لە سەرجەم قوتابخانەکانی ئامادەیی کچان
قەدەغە کراوە و بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش خراوەتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییە
گشتییەکانی پەروەردەی سنوورە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە".
بڕیارەکەی پەروەردەی ئێران قوتابخانە نمونەییەکانی ئەو وڵاتە ناگرێتەوە
شایەنی باسە پێشتر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە،
کە بڕیارەکەی پەروەردەی ئێران قوتابخانە نمونەییەکانی ئەو وڵاتە ناگرێتەوە، جێگری
وەزیری پەروەردەی کۆماری ئێران ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند:"
بڕیارەکە بۆ هەموو خوێندنگە ئامادەییەکانە بەبێ جیاوازی".