یانەی داهاتووی گاریس بەیڵ ئاشکرا کرا

وەرزش 25/06/2022

Alternate Text

گاریس بەیڵی وێڵزی  وێستگەی وەرزشی دەباتە ئەمەریکا و روودەکاتە یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناوداری تۆپی پێ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمەریکی گەیشتووەتە رێککەوتن".

بۆ ماوەی ساڵێک و تاوەکو ٢٠٢٣ یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات

ئاماژەی بەوەشکرد:" گرێبەستەکەی بەیڵ لەگەڵ یانە ئەمەریکییەکە بێ بەرامبەر بووە و بەیڵ بۆ ماوەی ساڵێک و تاوەکو ٢٠٢٣ یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات، لە ئێستاشدا هەموو رێککارەکانی گرێبەستەکە تەواو بوون تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە".
گاریس بەیڵ لەساڵی ٢٠١٣ لە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزییەوە بە گرێبەستێکی گرانبەها روویکردە یانەی ریاڵ مەدرید، لە ساڵانی سەرەتای یاریکردنی بۆ یانە ئیسپانییەکە، یاریزانە وێڵزییەکە یەکێک بوو لە یاریزانە کاریگەرەکانی یانەکەی، بەڵام لە پێنج ساڵی رابردوودا بەهۆی پێکانە زۆرەکانی و رەفتارە نا پیشەگەرییەکانییەوە زۆر خار راهێنەر لەسەر کورسی یەدەگ دایدەنا و پشتی پێ نەدەبەست، بەوهۆیەشەوە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نەبوو لە ئەمساڵدا گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا