پسپۆڕێکی زانستی خۆراک ١٢ رێنمایی بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی قەڵەوی ورگ دەخاتەڕوو و دەڵێت، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان کەمبکەنەوە نابێت خواردنی ژەمی بەیانی لەبیربکەن.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نووسینێکیدا ١٢ رێنمایی بۆ دابەزاندنی کێش بڵاوکردەوە، کە بریتیین لەمانە:"
١- واز نه‌هێنان لە خواردنی ژه‌می به‌یانی، چونکە نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی ده‌بێته هۆی هه‌ستکردن به برسییه‌تی به درێژایی رۆژه‌که و دره‌نگ ده‌ستپێکردنی سووتانی چه‌وری له ناو له‌ش، هەروەها پێویسته له‌م وه‌رزه‌دا پێش کاتژمێر ٨:١٥ خولەکی بەیانی ژەمی بەیانی خورابێت
٢- خواردنی ژەمەکان لە کاتی خۆیدا لە هەموو رۆژەکانی هەفتەدا
٣- خواردنی بڕێکی زۆر سه‌وزه و میوه، چونکه ئه‌م خۆراکانه کالۆری که‌میان تێدایه و هه‌ست به تێری ده‌که‌یت، هەروەها ماوه‌یه‌کی زیاتر له ناو گه‌دەداده‌مێننه‌وه
٤- ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانە، لانی که‌م به پێ بڕۆ لە ناو ژوورەکەی خۆتدا
٥- ئه‌گه‌ر بێهێز بووی ئاو بخۆره‌وه یه‌که‌م جار چونکه ره‌نگه تینووت بێت نه‌وه‌ک برسی
٦- ئه‌و خواردنانه بخۆ که ریشاڵیان زۆر تیایه وه‌ک دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان وەک (برنجی بۆر و نانی ئاردی بۆر ) و سه‌وزه و میوه
٧- له کاتی نانخواردندا قاپی بچووک به‌کار بهێنه و له کاتی چێشتلێنان ته‌نیا به‌شی ئه‌و ژه‌مه و ئه‌ندامانی خێزان خواردن ئاماده بکه
٨- واز مه‌هێنه له‌و خواردنانه‌ی حه‌زت لێیه، به‌ڵام دره‌نگ درەنگ و زۆر که‌می لێ بخۆ
٩- پسکیت و نه‌سته‌له هه‌ڵمه‌گره له ناو ماڵ یان مه‌یخه‌ره ناو جانتای ده‌سته‌وه بۆ کاتی برسیه‌تی، بەڵکو میوه هه‌ڵگره
١٠- هه‌وڵ بده پێش کاتژمێر ۱۲‌ی شه‌و یان زووتر بخەویت لە زۆربەی رۆژەکانی هەفتەدا
١١- ئه‌گه‌ر چوویت بۆ سه‌یران، بچۆ بۆ گەڕان، وەرزش و ئەنجامدانی چالاکی نوێ، نەک نانخواردن
١٢- زیادەڕۆیی نەکردن لە خواردندا لە رۆژانی هەینی و پشووەکاندا".