فۆکس نیوز: ئەمەریکا توانای کۆنترۆڵکردنی سیستەمی جیهانی لەدەستداوە

جیهان 26/06/2022

Alternate Text

ئاژانسی جیهانی فۆکس نیوز رایگەیاند، ئەمەریکا توانای کۆنترۆڵکردنی سیستەمی جیهانی لەدەستداوە و لەئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە مەترسی لەناوچوون لەسەر جیهان هەیە.
جیسی واترز پێشکەشکاری کەناڵی ئاژانسی جیهانی فۆکس نیوز لە پەخشێکی راستەوخۆدا باسیلەوەکرد:" بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا توانای کۆنترۆڵکردنی چۆنیەتی کارکردنی سیستەمی جیهانی لەدەستداوە، لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارایی، کەمی خۆراک و وزە-وە مەترسی لەناوچوون لەسەر جیهان دروستبووە".

رەنگە قەیرانی خۆراک بەشێک لە وڵاتانی جیهان بگرێتەوە

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو قەیرانی خۆراکەی لە ئێستادا لە بیرو و سریلانکا سەریهەڵداوە و ژیان و گوزەرانی لەو ناوچانەدا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە و خەڵکەکەی ناچارکردووە روو لە وڵاتانی دیکە بکەن، کە ئەم قەیرانەش ئەگەری هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا بەسەر هەر وڵاتێکی دیکەی جیهاندا بێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا