دوای ئەوەی دوێنێ شەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتی سعودییە کرد و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری ئیسلامی ئێران.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە".
کازمی بەیانی ئەمڕۆ سونەتی عومرەی ئەنجامدا
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بەیانی ئەمڕۆ لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی سعودییە و کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری جدە-ی کردوو سوونەتی عومرەی ئەنجامدا.