خانمە هونەرمەندێکی مەکسیکی لە ناو چێشتانەکەیدا بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرا.
ماڵپەڕی "اليوم السابع"ی میسڕی لەزاری پۆلیسی مەکسیک بڵاویکردووەتەوە:"
یەرما لیدیا، خانمە هونەرمەندی تەمەن ٢١ ساڵ لە ناو یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری
مەکسیکۆ بەدەستی خیسۆس هێرناندێزی تەمەن ٧٩ ساڵی هاوسەری کوژرا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بکوژەکە بە سێ فیشەک یەرمای کوشتووە و هەوڵاتووە،
دواتر لەگەڵ ژنێکی دیکەدا دەستگیرکراوە کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە بەیەکەوە
بوون ".