سەرباری ئەوەی لیوناردۆ دی کابریۆ لە دوای بەشداریکردنی لە فیلمی
"تایتانیک" بوو بە یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی هۆڵیود، بەڵام تاکو ئێستا
هاوسەرگیری نەکردووە.
لیوناردۆ دی کابریۆ، ئەکتەری ناوداری ئەمەریکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی
ئاماژەی بەوەکردووە:" دژی بیرۆکەی هاوسەرگیریکردن نیم، بەڵام چاوەڕێی کاتێکی
گونجاوم بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" قورسە بتوانیت پێشبینی بۆ کاتی هاوسەرگیریکردن بکەیت
و ناکرێت پلانی بۆ دابڕێژیت، لەکاتی گونجاودا پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت ".
لیۆناردۆ زیاتر لە ٣٠ ساڵە دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی خەڵاتی
خەڵاتی ئۆسکارە، سەرباری ئەوەی پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ چەندین ئەکتەری کچ و
نمایشکاری جلوبەرگ هەبووە، بەڵام تاکو ئێستا بەفەرمی هاوسەرگیری نەکردووە.