رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هەر کاتێک کارەکانی ئەو رێڕەوە ئەمنییەی لەگەڵ سوریا دروستیانکردووە تەواوبوو، دەستبەجێ هێزەکانیان لە باکووری سوریا ئۆپراسیۆنی نوێ بە مەبەستی کێوماڵکردنی باڵەکانی پەکەکە دەستپێدەکەن.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" سبەی سێشەممە، لە ئیسپانیا بەشداری کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ دەکەین و لە کۆبوونەوەکەدا هەرچی پێویست بێت بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان بە گوێرەی مافەکانمان ئەنجامی دەدەین".
ئەوەشی خستەڕوو:" سبەی لە کۆبوونەوە لوتکەی ناتۆ، راستی و دروستی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنەنانە دەخەینەڕوو کە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و یەپەگە بۆ خراپ نیشاندانی وڵاتەکەمان بڵاویدەکەنەوە".
هەرکاتێک کارکردن لە رێڕەوە ئەمنییەکەدا تەواوبێت ئۆپراسیۆنە نوێکە دەستپێدەکات
سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو رێڕەوە ئەمنییەی لەنێوان سوریا و تورکیادا دروستدەکرێت، راشیگەیاند:" کارکردن لەو رێڕەوە ئەمنییەدا بەردەوامە و هەر کاتێک کارەکانی تەواوبوو، راستەخۆ ئۆپراسیۆنی نوێ لە باکووری سوریا دەستپێدەکەین".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە چالاکیخستنی شەش گەریلای لە قەزای کەلار-ی هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردینیە ئامانج.