بە چەند کردارێک خۆت لە گەرمای هاوین بەدووربگرە

تەندروستی 27/06/2022

Alternate Text

ئەو کەسانەی بەهۆی کارەکانیانەوە ناچارن لە کەشێکی گەرمدا بچنە دەرەوەی ماڵەکانیان و گرفتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەیان، لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە گەرمای زۆر دەکەن و دەیانەوێت خۆیان لە ئارەقکردنەوە بەدووربگرن، دەتوانن بە چەند کردارێک خۆیان لە گەرمای هاوین بپارێزن و رێگەنەدەن ئارەق بکەنەوە، لەوانەش گرنگیدان بە خواردنەوەی ئاوی سارد و دوورکەوتنەوە لە وەرزشی قورس.

 ماڵپەڕی "medical news" لە بڵاوکراوەیەکیدا چەند رێنماییەکی خستووەتەڕوو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە گەرمای هاویندا، خۆیان لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئارەقکردنەوە بەدووربگرن کە بریتیین لەمانە:"
١- گرنگیدان بە خواردنەوەی ئاوی سارد
٢- دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی وەرزشی قورس
٣- پۆشینی جلوبەرگی تەنک و رەنگاورەنگ دوورکەوتنەوە لە قوماشی نایلۆن و خوری
٤- سەردانیکردنی ئەو شوێنانەی کراوەن و تیشکی خۆریان بەرناکەوێت
٥- ئەنجامدانی گەرماوێکی سارد پێش چوونە دەرەوە
٦- زیادەڕۆیکردن لە خواردنی سەهۆڵ لە خواردنەوەکاندا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا