لە شارێکی سەر بە ویلایەتی تەکساس زیاتر لە
٤٥ کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا، کە پێدەچێت هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیان نەمانی ئۆکسجین بووبێت.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" تەرمی
زیاتر لە ٤٥ کۆچبەر لە ناو بارهەڵگرێکدا لە شاری سان ئەنتۆنیۆی سەر بە ویلایەتی
تەکساس دۆزرایەوە کە پێدەچێت سەرجەمیان بەهۆی نەمانی ئۆکسیجینەوە خنکابوون و گیانیان
لەدەستدابوو".
ئەوەی روویداوە جگە لە کارەساتێکی ترسناک و مرۆیی هیچی دیکە نییە
هاوکات رۆن نایرنبێرگ سەرۆکی شارەوانی سان
ئەنتۆنیۆ رایگەیاند:" لەناو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ بوونیان هەبووە، ئەوان
بەهیوای دروستکردنی ژیانێکی باشتر رووبەڕووی ئەو سەرکێشییە بوونەتەوە، ئەوەی
روویداوە جگە لە کارەساتێکی ترسناک و مرۆیی هیچی دیکە نییە".
دوابەدوای گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی مەبەست و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت کە ژمارەیەک تەرمی دیکەش لەناو بارهەڵگرەکەدا بوونی هەیە
لە هەمانکاتدا ویلیام مەکمانۆس بەڕێوەبەری
پۆلیسی شارەکە وتی:" هێزەکانمان ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمێک لە نزیک
بارهەڵگرێک، دوابەدوای گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی مەبەست و ئەنجامدانی
لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت کە ژمارەیەک تەرمی دیکەش لەناو بارهەڵگرەکەدا بوونی
هەیە".
دۆسیەکە رادەستی بریکارەکانی فیدراڵی کراوە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا دۆسیەکە
رادەستی بریکارەکانی فیدراڵی کراوە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سێ تۆمەتبار
دەستگیرکراون، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامییان دەبێت و تاوانباران سزا وەردەگرن".