ئەو خواردنانەی نابێت بکرێنە ناو مایکرۆوەیڤەوە

تەندروستی 28/06/2022

Alternate Text

پسپۆڕێکی خۆراک چەند خواردنێک ئاشکرا دەکات کە لەکاتی خستنەناو ئامێری گەرمکردنەوە (مایکرۆوەیڤ) زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.

یلینا سۆلۆماتینا، پزیشکی پسپۆڕی خۆراکی رووسی بە ماڵپەڕی "نۆفۆستی" راگەیاندووە:" هەریەکە لە تور و شێلم و پەتاتە و باینجان و گێزەر و کەرەویز نابێت بخرێنە ناو ئامێری مایکرۆوەیڤەوە، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی ژەهراویبوون و زیان بە کۆئەندامی دەرمار دەگەیەنێت، هەندێک جار دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرۆپەنجەش ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو ژنانەی دووگیانن بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو خواردانە بکەنە ناو مایکرۆوەیڤەوە، چونکە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی کۆرپەکەی سکی ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا