کەسێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەوەکردووە کە ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە
و باس لەوەکراوە بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدینە، بێ بنەمان و
دوورن لە راستییەوە.
ئاراس مەهدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" ئەو وێنە
و پۆستانەی لە چەند پەیج و ئەکاونتێکدا بەبێ گەڕانەوە بۆ من و بێ بەردواداچوون
بڵاوکراونەتەوە و گوایە من بکوژی ئەو دوو مامۆستایەم دوورە لە راستییەوە، ئەوانە
وێنەی منن و هیچ پەیوەندییەکم بەو رووداوەوە نییە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لێکچوون لە ناوی من و تۆمەتباری کوشتنی دوو
مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین هەیە، بەوهۆیەوە زۆربەی ئەو پەیجانە وێنەکانی منیان
بڵاوکردووەتەوە ".
وتووشیەتی:" داواکارم ئەو پەیجانە وێنەکانی من بسڕنەوە و روونکردنەوەی
پێویست بدەن، بە پێچەوانەوە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم ".