ناوبژیوانێکی جەزائیری یاری بۆکسێن هەڵەیەکی ئابڕوچووانە ئەنجامدەدات و
یاریزانی دووڕاوی یارییەکە بە براوە ناودەبات.
لەمیانەی یارییەکانی خولی دەریای سپی بۆکسێن کە لە وڵاتی مەغریب
بەڕێوەدەچێت، هەردوو یاریزان ئەمینە بەلحبیبی مەغریبی و لەمیا بنمسهلی فەرەنسی
رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و کچە یاریزانە مەغربییەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام
ناوبژیوانەکە دەستی یاریزانە فەڕەنسییەکەی بەرزکردەوە و وەک براوە ناساندی.
دوای ئەوەی تیمی یاریزانە مەغریبییەکە ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی ئەنجامی
یارییەکە دەربڕی، ناوبژیوانەکە ئەنجامەکەی راستکردەوە و لە بەرژەوەندی کچە
وەرزشوانە مەغریبییەکە بڕیاریدا.