سهرۆكی شارهوانی
سلێمانی داوا له هاوڵاتییان دهكات لە ژێر هیچ ناوێک پارە نهدهن به كارمهندانی
كۆمپانیاكانی پاككهرهوه.
سهرۆكایەتی
شارهوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" هاوڵاتییان
ئاگادار دەکەینەوە بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ
بڕە پارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"
لە پێناو رێگریکردن لەو حاڵەتە، ھاوڵاتییان ھەر حاڵەتێکیان بەدیکرد دەستبەجێ لەڕێگەی
(پۆرتاڵی خزمەت)ەوە سەرۆکایەتی شارهوانی ئاگادار بکەنەوە و زانیاری تەواویان پێبدەن ".