تورکیا بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانی ناتۆ رازی بوو

جیهان 28/06/2022

Alternate Text

سەرۆکایەتی فینلەندا رایگەیاند، تورکیا رازی بووە بەوەی هەریەکە لە فینلەندا و سوید ببن بە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ.

سەرۆکایەتی فینلەندا بڵاویکردووەتەوە:" ئەوەی فینلەندا و سوید لەپێناو ئەندامبوون لە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەیانویست لە گفتوگۆکانی مەدرید بەدەستیان هێناوە و تورکیاش بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەیمانێتییەکە رازی بووە ".

پێشتر، تورکیا بەرپرسانی سوید و فینلەندای بە پاڵپشتیکاری تیرۆر و داڵدەدانی بەرپرسانی پەکەکە تۆمەتبار دەکرد و دژایەتی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەی لە هاوپەیمانێتییەکە دەکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا