"چێڵسی نێیماری دەوێت"

وەرزش 29/06/2022

Alternate Text

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەدات.
رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە:" تیاگۆ سێلڤای بەڕازیلی و بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ نێیمار داسیلڤای یاریزانی یانەی پاریس سان جێرماندا واژوو بکەن".

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان بە نێیماریان راگەیاندووە کە لە ئەمساڵدا دەتوانێت یانەکە بەجێبهێڵێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان بە نێیماریان راگەیاندووە کە لە ئەمساڵدا دەتوانێت یانەکە بەجێبهێڵێت، یانەی چێڵسیش بیر لە فرۆشتنی کریستیان پۆلیسیچ یاریزانی یانەکە و کڕینی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکاتەوە".

پەیوەندییە باشەکەی نێوان نێیمار و تۆخێلی راهێنەری یانەری چێڵسی هۆکارێکی دیکەیە بۆ نزیکبوونەوەی یاریزانەکە لە یانەی چێڵسی

باسیلەوەشکرد:" هاوکات پەیوەندییە باشەکەی نێوان نێیمار و تۆخێلی راهێنەری یانەری چێڵسی هۆکارێکی دیکەیە بۆ نزیکبوونەوەی یاریزانەکە لە یانەی چێڵسی، چونکە لە رابردوودا کاتێک لە پاریس بەیەکەوە بوون، نێیمار گرنگترین یاریزانی تۆخێل بوو، بەڵام ئەوەی دەبێتە رێگر لەبەردەم رۆیشتنی نێیمار بۆ چێڵسی نرخە گرانەکەیەتی، کە پاریس داوای بڕی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لێی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا