لە نێوەندی جەنگدا، هەرێمێکی ئۆکرانیا دەیەوێت بە ریفراندۆم بچێتە سەر روسیا

جیهان 29/06/2022

Alternate Text

لە ئێستادا هەرێمی خێرسۆنی ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم تا بچێتە سەر روسیا.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە راپۆرتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی روسیای کردووەتە سەرچاوە دەڵێت:" لە ئێستادا بەرپرسانی هەرێمی خێرسۆنی ئۆکرانیا دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە تا ریفراندۆم ئەنجامبدەن و ببنە بەشێک لە روسیا".

دەشڵێن:" لە مانگی ئازاردا هێزەکانی روسیا توانیان ئەم هەرێمە کۆنترۆڵ بکەن کە دەکەوێتە باشوری ئۆکرانیا، لەو کاتەشەوە ئەو بەرپرسانەی بەڕێوەی دەبەن لەلایەن روسیاوە دیاریکراون و ئەو سەپاندونی".

شایەنی باسە، شارەزایان دەڵێن": هاوڵاتییانی هەرێمەکە لە کاتێکدا جەنگ لە ناوچەکەدا سەریهەڵدابوو دژی سوپای روسیا وەستانەوە، هەنگاوی ئەنجامدانی ریفراندۆمیش لەلایەن مۆسکۆوە کە راستەوخۆ هەرێمی خێرسۆن بەڕێوەدەبات، بۆ ئەوەیە کە شەرعیەت بدرێتە سەر هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا