سزای هەشت ساڵ زیندانیکردن بەسەر گەشتیارێکی فەڕەنسیدا لە ئێران سەپێندرا

جیهان 29/06/2022

Alternate Text

بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و بڵاوکردنەوە پڕوپاگەندە سزای هەشت ساڵ و هەشت مانگ زینادنیکردن بەسەر گەشتیارێکی فەڕەنسی لە ئێران سەپێندرا.
ئاژانسی RTی روسی بڵاویکردەوە:" دادگای تێهەڵچوونەوەی ئێران سزای هەشت ساڵ و هەشت مانگ زیندانیکردنی بەسەر گەشتیارێکی فەڕەنسیدا سەپاند بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە سەبارەت بە حکومەتی وڵاتەکە".

پاش ئەوەی وێنەی چەند ناوچەیەکی قەدەغەکراوی گرتووە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کۆمەڵێک پرسیاری سەبارەت بە سەپاندنی باڵاپۆشی بەسەر ژنانی ئێراندا بڵاوکردووەتەوە، دەستگیرکراوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" گەیشتیارەکە ناوی بنیامین بریێرە و تەمەنی ٣٦ ساڵە، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠دا پاش ئەوەی وێنەی چەند ناوچەیەکی قەدەغەکراوی گرتووە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کۆمەڵێک پرسیاری سەبارەت بە سەپاندنی باڵاپۆشی بەسەر ژنانی ئێراندا بڵاوکردووەتەوە، دەستگیرکراوە".

ەهۆی خراپی مامەڵەکردن لەگەڵیدا لە زیندانێکی مەشهەدی ئێران مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە

باسیلەوەشکرد:" بەگوێرەی زانیارییەکان، بریێر لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی یەکەم، بەهۆی خراپی مامەڵەکردن لەگەڵیدا لە زیندانێکی مەشهەدی ئێران مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە".

 سزای هەشت ساڵ و هەشت مانگ بڕیاری کۆتاییە لەلایەن دادگاوە سەبارەت بە بریێر

هاوکات سەعید دەهقان پارێزەری ناوبراو لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە:" سزای هەشت ساڵ و هەشت مانگ بڕیاری کۆتاییە لەلایەن دادگاوە سەبارەت بە بریێر، هەشت ساڵ بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هەشت مانگیش بەتۆمەتی بڵاوکردنەوە پڕوپاگەندا سزادراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا