لە بەریتانیا ژنێک نەیدەزانی دووگیانە و لە تەوالێتدا منداڵی بوو، کێشی
منداڵەکەشی سێ کیلۆگرامە.
رۆژنامەی "ئیندیپێندنت" بڵاویکردووەتەوە:" ژنێکی تەمەن ٢٠
ساڵی بەریتانی بەناوی جیس دێفێس بەبێ ئەوەی بزانێت دووگیانە هەستی بە ئازارێکی زۆر
لە سکی کردووە و کاتێک چووەتە تەوالێت منداڵی بووە ".
ئەو ژنە بەریتانییە وتوویەتی:" هەرگیز بیرم لەوەنەدەکردەوە دووگیانم،
وامدەزانی ئەو ئازارەی لەناو سکمدا هەیە بەهۆی سوڕی مانگانەوەیە و هیچکات
نیشانەکانی دووگیانیم لێدەرنەکەوتبوو ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" منداڵەکە لە هەفتەی ٣٥مینی تەمەنی بە کێشی سێ
کیلۆگرام لەدایکبووە ".