لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران هەمواری یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی پەسەندکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دانیشتنی ژمارە ١٠ی پەرلەمانی کوردستان، بە کۆی دەنگی ٧٩ پەرلەمانتار هەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان پەسەندکرا، کە تەنیا ماددەی ژمارە ٤ی یاساکەی گرتووەتەوە و بە گوێرەی هەموارەکەش، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری تێداکراوە و بوونەتە شەش ئەندام، هەروەها شێوازی دەنگدانیان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز
هەروەها بە گوێرەی هەمواری یاساکە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز، بە بەراورد بە رابردوو کە لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرانی دارایی، پلاندان و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ جێگرەکانیاندا.