لە میسڕ کۆمەڵێک پزیشک توانییان نەخۆشێک لە
مردن رزگار بکەن، بەجۆرێک کە دوای ٣٥ خولەک لە وەستانی دڵی، توانییان دڵی نەخۆشەکە
بخەنەوە کار.
ماڵپەڕی "سکای نیوز" ئاماژەی
بەوەکردووە:" دوای ئەوەی پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بەهۆی توشبوونی بەجەڵتەی دڵ
داخڵی نەخۆشخانەی کەفر دەوار لە پارێزگای بوحەیڕەی وڵاتی میسڕ کرا، دەرکەوت دڵی
لەکارکەوتووە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تیمێکی پزیشکی
کە لە پزیشکێک و پێنج پەرستار پێکهاتبوون، دوای ١١ جار شکستهێنان لە بەکارخستنەوەی
دڵی لەرێگەی ئامێری کارەباییەوە، توانییان لەماوەی ٣٥ خولەکدا نەخۆشەکە لە مردن
رزگار بکەن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو کارەی
پزیشکەکان وەک کارێکی نامۆ هەژمار دەکرێت، لەبەر ئەوەی مێشک دەتوانێتت تەنها دوای
چوار خولەک لە وەستانی دڵ کاربکات ".