چوارچێوەی هەماهەنگی: دووچاری گرفتی گەورە دەبینەوە لە پێکهێنانی حکومەتدا

عێراق 29/06/2022

Alternate Text

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دووچاری گرفتی گەورە دەبنەوە لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا، بە تایبەتی دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەدڕ لە پێکهێنانی حکومەتدا.

 ئیبتیسام ئەلهیلالی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا بۆ (ئاژانسی هەواڵی عێراق) سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەکانی پەیوەندی نێوان لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقەوە باسیلەوەکرد:" چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی لە ئەستۆ گرتووە و لە چوارچێوەیەشدا، دانووستانی لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی چوارچێوەکە بەو مەبەستە دەستپێکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو:" چوارچێوەی هەماهەنگی دووچاری ئاڵەنگاری و گرفتی گەورە دەبێتەوە لە پێکهێنانی حکومەتدا، بە تایبەتی دوای ئەوەی فراکسیۆنی سەدڕ لە پێکهێنانی حکومەت کشایەوە".

 خەڵکی عێراق چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی بە‌هێز لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات

راشیگەیاند:" خەڵکی عێراق چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی بە‌هێز لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات، کە لە ئاست داواکاری و پێداویستییەکان خەڵکدا بێت".
ئیبتیسام ئەلهیلالی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی روونیشیکردەوە:" دەرگای خۆکاندیدکردن بەرووی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کراوەیە و دەبێت کاندیدی سەرۆک وەزیران کەسایەتییەکی سەربەخۆ و کارامەبێت و بتوانێت عێراق لەو قەیرانە رزگاربکات، کە ئێستا پێیدا تێپەڕدەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا