سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

ئابوری 29/06/2022

Alternate Text

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، وابڕیارە سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دەکرێت و سبەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و تەندروستی و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ مووچە وەردەگرن.

 بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لەماوەی یەک هەفتەدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکان دابەشبکرێت.
هەروەها لە خشتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارە رۆژی هەینی-ش پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەردەوامبێت و لەو رۆژەدا، مووچەی هەر یەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشبکرێت.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا