سعودییە بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

جیهان 29/06/2022

Alternate Text

عەرەبستانی سعودییە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بینراوە و بەوهۆیەشەوە بڕیاردراوە سبەینێ بە یەکەم رۆژی مانگی زولحیجە دیاریبکرێت و رۆژی شەممەی داهاتووش ٩ی تەموز بکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

 عەرەبستانی سعودییە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە بینینی مانگ لە ئێوارەی ئەمڕۆ و دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی زولحیجە، ئاماژەی بەوەکرد:" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن زانایانی وڵاتەکەوە مانگ بینراوە و بەوپێیەش سبەینێ پێنجشەممە وەک یەکەم رۆژی مانگی زولحیجە دیاریکراوە".

رۆژی هەینی داهاتوو ٨ی تەموز رۆژی راوەستانی حاجیان دەبێت لە کێوی عەرەفە 

ئەوەشی خستەڕوو:" بەو پێیەی سبەی وەک یەکەم رۆژی مانگی زولحیجە دیاریکراوە، رۆژی هەینی داهاتوو ٨ی تەموز رۆژی راوەستانی حاجیان دەبێت لە کێوی عەرەفە و رۆژی دواتریش شەممە (٩ی تەموز) یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، پێشتر وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند: "تەنیا وڵاتی سعودییە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بۆ هەموو جیهان دیاریدەکات و وڵاتان بەپێ راگەیەندراوی ئەو وڵاتە یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا